کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سنووری بانە

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئەحمەد سادقی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «هەنگەژاڵ» ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی

٩ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٢٠:٠٥

 

هەنگاو؛ شەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئەحمەد سادقی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «هەنگەژاڵ» ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت کوژرا. بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ماوەی کەمتر لە ١٠ مانگ لە سنووری بانە کوژراون گەیشتە ١٨ کۆڵبەر.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٣٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٣) ئەحمەد سادقی خەڵکی گوندی «قەبەغڵو» ی سەر بە شاری سەقز لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد سادقی تەمەن ٣٢ ساڵ و خێزاندار و باوکی منداڵێکی ٩ ساڵانە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی هەتاوی ئەمە هەژدەیەمین کۆڵبەرە کە لە سنووری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە