کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی سەیوان سەحیحی لە مەودای نزیکەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و کوژرا.

٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٠٨:٣٨

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی سەیوان سەحیحی لە مەودای نزیکەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتاییەکانی شەوی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١١ی فێبریوەری ٢٠٢٤ )، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی بانە بە ناوی سەیوان سەحیحی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سارداوی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

سەیوان سەحیحی خەڵکی گوندی «بلەکە» بووە و تەرمەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لانی کەم ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١١٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە