خۆکوشتنی ژنێکی گەنج لە شاری دێهلوران و گەنجێکی دیکە لە مەریوان
هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی دێهلوڕان و مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
٢٦ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٣:٣٨
هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی دێهلوڕان و مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە (٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ئاوریلی ٢٠١٩) ژنێکی گەنجی خەڵکی دێهلوڕان بە ناوی “سیمین موحبی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە تەمەن ٢٤ ساڵ بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی شەممە (٢٤ی خاکەلێوە/ ١٣ی ئاوریل) کورێکی گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی ناسر نیکخا بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.