خۆکوشتنی ژنێکی لاو لە کرماشان
هەنگاو:ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢٦ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٠:٥٤
هەنگاو:ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (٢٥ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٥ی مەی ٢٠١٩) ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی”زینەت کەرەمی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵنێری هەنگاو لە کرماشان ڕایگەیاند کە زینەت تەمەن ٢٦ ساڵ و دایکی منداڵێک بووە.
ناوبراو بە هۆی کیشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.