برینداربوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار و هاوکات دوو ها

٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٦:١٩


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار و هاوکات دوو هاووڵاتی لە ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر یازدەی شەوی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی ساحێو سەر بە شاری سەقز بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەو کۆڵبەرە لە سنووری هەنگەژاڵ چووەتە سەر مین و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تاران کراوە.

لە لایەکی دیکەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی قەڵاوێزانی شاری مێهران دوو مین هەڵگڕ بە سەختی بریندار بوون کە بە مەبەستی دەرمان بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئیلام گوازراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە