سنووری بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢٣:٥٩
هەنگاو؛ شەممە ۱۸ی گەلاوێژی ۲۷۲۵
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەناوی ڕەحیم ئەحمەدی، لە کاتی کۆڵبەریکردن لە سنووری "زڵێ"ی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۱۸ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۹ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، ڕەحیم ئەحمەدی، کۆڵبەری تەمەن ۳۷ ساڵی خەڵکی شاری بانە و باوکی دوو منداڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "زڵێ"ی بانە بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، ڕەحیم ئەحمەدی بەبێ ئاگاداریی پێشوەختە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران.
ئەو کۆڵبەرە لە بەشی لاقیدا بەسەختی بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بانە گواستراوەتەوە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی