مەریوان؛ برینداربوونی میلاد تەبەد، کۆڵبەری لاو بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٤ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٣:٠٥
هەنگاو؛ سێشەممە ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٥
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی میلاد تەبەد لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور لە کوێستانەکانی "تەتە" سەر بە سەوڵاوا بە سەختی بریندار بوو.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێخکراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٢٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٥) میلاد تەبەد تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "گیلە" سەر بە مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، میلاد لە کوێستانەکانی تەتە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، دراوەتە بەردەستڕێژ.
ئەم کۆڵبەرە لاوە بە هۆی قوڵی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازراوەتەوە و لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی