خۆکوشتنی ژنێکی گەنج لە شاری مەهاباد

خۆکوشتنی ژنێکی گەنج لە شاری مەهاباد

12:22 - 5 August 2022


هەنگاو: هەینی ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی شەیدا نەسیریی ٢٣ ساڵە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەیدا نەسیری بە هۆی کێشە و دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوژینەکە و لەڕێگەی خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣٣ ژن لە شارە جیاوازەکانی کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.