کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

02:26 - 20 August 2022


هەنگاو: شەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٠٢٢

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی ڕەحیم محەممەدی٣٧ ساڵە شەوی هەینی ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕەحیم محەممەدی کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە، بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و سینگ و دڵی پێکراوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە ڕەحیم محەممەدی خەڵکی گوندی هەورازه و دانیشتووی گوندی کەوپێچی خواروو بووە.