باوک و کوڕێکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون

خۆشناو عەزیزپوور و کوڕەکەی بە ناوی عەلی (فەردین) عەزیزپوور لەلایەن هێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکان لە شاری بۆکان ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیار.

٨ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٣:٤٢


هەنگاو: سێشەممە، ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢


خۆشناو عەزیزپوور و کوڕەکەی بە ناوی عەلی (فەردین) عەزیزپوور لەلایەن هێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکان لە شاری بۆکان ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیار.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ۶ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) باوک و کوڕێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی خۆشناو عەزیزپوور و عەلی عەزیزپوور، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی جێگیر لە بۆکان، ڕفێندراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماڵی خۆیاندا لە گەڕەکی "ساڵمەندان"ی شاری بۆکان ڕفێندراون و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

خۆشناو عەزیزپوور، پێشتریش لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی خەڵکی شاری بۆکان، جارێکی تر لەلایەن هێز حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە