ئیدانە کردن و دەربڕینی نیگەرانیی هەنگاو سەبارەت بە سزای سێدارەی توماج ساڵحی

٦ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٠٩:١٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاردانەوە سەبارەت بە سەپێندرانی سزای سێدارە بەسەر توماج ساڵحی، ئەو سزایە بە توندی شەرمەزار دەکات و بە دەنگێکی نادادوەریی دەزانێت کە بە گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان و تەنانەت بەبێ ڕەچاو کردنی کەمترین ڕێسا یاسایییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرکراوە.

هەنگاو هاوکات لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانیی جددیی خۆی لە سەپاندنی ئەو سزایە بە تۆمەتی بێ بنەمای «فساد فی الارض» ڕایدەگەیەنێت کە سەپاندنی ئەو چەشنە سزایانە بەتایبەتی پەیوەندییان بە ڕەوتی کۆماری ئیسلامی لە پەیوەندی لەگەڵ لە سیدارەدرانە بەربڵاوەکانی یەک ساڵی ڕابردوو و بەتایبەت دوای بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادییەوە هەیە.

تەنیا لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا کۆماری ئیسلامی لانی کەم ٨٢٩ کەسی بەپێی تۆمەتی بێ بنەما لە سێدارە داوە کە نیشاندەری ڕەوتێکی سیاسی بۆ ترساندنی کۆمەڵگا و سازکردنی کەشێک بۆ ترساندن و تۆقاندنی هاووڵاتییان بووە. ئامانج لە سەپاندنی ئەو چەشنە سزایانە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسفەهان دژ بە توماج ساڵحی نیشان دەدات کە کۆماری ئیسلامی تەنانەت بە یاساکانی خۆشی پێبەند نییە و سیاسەتی خۆی لەسەر بنەمای حوکمڕانیی تیرۆر و ترساندن دامەزراندووە.

هەنگاو هەر بەو شێوەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو و بە ڕاگەیەندراوە جیاوازەکانی هۆشداریی دابوو، ڕایدەگەیەنێتەوە کە ڕەوتی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، کوشتنی خێرا و بێ وەستان بەردەوام دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی لە سێدارەدرانی چینە بێدەنگەکانی کۆمەڵگا زیاتر بووە و دواتر دەگات بە سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر بەندکراوانی ناسراو لە نێو خەڵکدا.

بەپشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، ئێستا ٤١ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی لە بەندیخانەکانی ئێران مەترسیی جێبەجێکرانی سزای سێدارەیان لەسەرە و هەر لەسەر ئەو بنەمایە هەنگاو لە پاڵپشتی لە دەنگی بێدەنگترینەکان و دژایەتی لەگەڵ سیاسەتەکانی لە سێدارەدران لە ئێران پێداگری دەکات و داوا لە کۆمەڵگای جیهانی و خەڵکی ئێران دەکات کە سەبارەت بە چوونە سەرەوەی سزای سێدارەکان لە ئێراندا کاردانەوەیەکی خێرا و یەکلاکەرەوەیان ببێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە