درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەربوونی ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی

ماوەی دەستبەسەربوونی ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتیی نۆژین، لەلایەن وەزارە

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٥:٠٨


هەنگاو: یەکشەممە، ٢۵ی بەفرانباری ٢٧٢٢
ماوەی دەستبەسەربوونی ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتیی نۆژین، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە درێژتر کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، کە ماوەی نزیک بە مانگێک دەستبەسەربوونی لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە تێپەڕ کردووە، ماوەی دەستبەسەربوونەکەی جارێکی دیکە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژتر کرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئیدریس مینبەری لە کاتی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەکانی لە گرتنگەی وەزارەتی ئیتلاعات وتوویەتی؛ تەنیا بە زمانی کوردی ئامادەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانە و بە زمانی فارسی وەڵامی پرسیارەکانی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی نەداوەتەوە.

ئیدریس مینبەری، یەکێک لە چالاکانی مدەنیی شاری سنە و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتیی نۆژین لەو شارە، نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە ڕفێندراوە و تاکوو ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا ڕاگیراوە.

پێشتریش لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو چالاکە مەدەنییە و هاوکات لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنی نۆژین، دەستبەسەر کران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە