دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئەمان جەلالی‌نژاد مامۆستای قوتابخانە و دانیشتووی ئەهواز

٢٦ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٨:٤١

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

ئەمان جەلالی‌نژاد، مامۆستای قوتابخانە دانیشتووی شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خووزستان، لە شەش ڕۆژ پێشەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٨ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، ئەمان جەلالی‌نژاد، مامۆستا و وێنەکێشی فەرمانگەی بارهێنان و پەروەردەی ئەهواز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ڕێگای چوونەژوورەوەی ئەو شارەدا دەستبەسەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە شەش ڕۆژی ڕابردووەوە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ئەو مامۆستایە لەبەر دەستدا نەبووە و هەوڵەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە ئاگاداربوونەوە لەسەر چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەروەها هەتا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و وردەکارییەکانی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەمان جەلالی‌نژاد زانیارییەکی بڕواپێکراو لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە