ڕفاندنی دوو لاوی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

لە درێژەی دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوو لاوی دیکەی ئەو شارە بە ناوەکانی مەزهەر مورادی و مەسعەب خدری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆم

٢٦ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٠:٣٧


هەنگاو: یەکشەممە، ٢۵ی بەفرانباری ٢٧٢٢

لە درێژەی دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوو لاوی دیکەی ئەو شارە بە ناوەکانی مەزهەر مورادی و مەسعەب خدری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢۵ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٥ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی مەسعەب خدری، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە، ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی جەنیوەری) مەزهەر مورادی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس، بارودۆخ، دۆخی تەندروستی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.


بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم ٤٣ هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن ناوەند و هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندران کە لەو ژمارەیە ١٢ کەسیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە