ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران و پاوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان، پەیمان نووری، خەڵکی کامێران و سۆران ئەحمەدی، خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکان.

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:١٥


هەنگاو: سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان، پەیمان نووری، خەڵکی کامێران و سۆران ئەحمەدی، خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٣٠ی جەنیوەری ٢٠٢٣) پەیمان نووری، خەڵکی کامێران و سۆران ئەحمەدی، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامێران، پەیمان نووری بە هۆکاری "چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان"، ڕفێندراوە و لە ڕێگای دادگای شاری کامێران بۆ بەندیخانە ڕەوانەکراوە.


هەروەها کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ، هێزەکانی حکوومەت هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سۆران ئەحمەدی لە شاری پاوە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.


هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە لە دوای ڕفاندنیان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە، لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە