یەکێک لە منداڵە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی پاوە لە کاتی کۆڵبەری بریندار بوو

سینا نادری، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی ڕاوەدوونان و هەڵهاتن لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستان کەوتووەتە خوارەوە و

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:٢٦


هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢

سینا نادری، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی ڕاوەدوونان و هەڵهاتن لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستان کەوتووەتە خوارەوە و تووشی شکانی دەست و سەر و ددان بووە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم کۆڵبەرە تەمەن ١٦ ساڵانە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٣ی ژانویەی ٢٠٢٣) بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی حکومەت لە سنووری نەوسوود کەوتووە خوارەوە و هەر دوو دەست و سەر و ددانەکانی شکاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باری تەندروستی سینا دوای گەیاندن بۆ ناوەندە دەرمانییەکان نالەبار ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە سینا نادری مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ و لە کاتی بەرخۆدانی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و دوای یەک هەفتە لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە