ڕفاندنی فەرمانبەرێکی پێشووی دادگوستەریی حکوومەت لە شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی محەممەد عوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی دادگوستەریی حکوومەت لە شاری سنە، لەلایەن هێزە.

١٧ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢٣:١٤


هەنگاو: دووشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی محەممەد عوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی دادگوستەریی حکوومەت لە شاری سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١۶ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (۵ی فێبریوەری ٢٠٢٣) هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی محەممەد عوبەید حەقیقیان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە ڕفێندراوە.


ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.


شایانی باسە کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە، هەروەها بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە حکوومەتییەکان لەو پەیوەندییەدا ئامادەی وەڵامدانەوەی بنەماڵەی حەقیقیان نین.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە