ڕفاندنی پوویا ڕۆستەمی پوور لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ئەنجامی هێرشێکدا، ڕاهێنەری تۆپی پێ و خەڵکی سنەیان بە ناوی پوویا ڕوستەمی پوور ڕفاندووە.

١٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢٢:٠٢


هەنگاو: یەکشەممە، ١۶ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ئەنجامی هێرشێکدا، ڕاهێنەری تۆپی پێ و خەڵکی سنەیان بە ناوی پوویا ڕوستەمی پوور ڕفاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١ی فێبریوەریی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی پوویا ڕۆستەمی پوور و تەمەن ٣٢ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراوە.


ئەو هاووڵاتییە بڕوانامەی بایوکیمیاییی زانکۆی "ئازاد"ی شاری سنەی هەیە و وەکوو ڕاهێنەری تۆپی پێی چالاکی دەکات.


بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕۆستەمی پوور، پاش ڕفاندنی پوویا ڕۆستەمی پوور لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، ئەو هێزانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستیان بەسەر کەرەستە و کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیان و بەتایبەت مۆبایل و لاپتۆپی ناوبراودا گرتووە.


پاش ڕفاندنی ئەو وەرزشکارە کوردە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا چارەنووس ناڕوونە، هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە