برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بەناوی حوسێن خەندانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە سەختی برینداربوو.
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بەناوی حوسێن خەندانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە سەختی برینداربوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٣) کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بەناوی حوسێن خەندانی، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە ئێران و بەسەختی بریندارکرا.
ئەم کۆڵبەرە دوای برینداربوونی سەر و قاچی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت، بەمەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گواستراوە.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردیدا لانی کەم ٢٦٢ کۆڵبەر و کاسبکار بوونەتە قوربانی کە ٤٤ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ٢١٨ کەسی دیکەیان برینداربوون.