کۆڵبەرێک لە بانە بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندا بوو
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی عەبدولڕەحمان ڕێحانی، بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گواستراوەتەوە.
هەنگاو: هەینی، ٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی عەبدولڕەحمان ڕێحانی، بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی چوارشەممە، ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٣ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی عەبدولڕەحمان ڕێحانی، تەمەن ٣٧ساڵ و خەڵکی گوندی "شووی" سەر بە شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزایییەکانی ناوچەی سنووریی "سارداو"ی بانە لاقی چووەتە سەر مین.
شایانی باسە کە ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "شەهریار"ی تەورێز کراوە و ڕۆژی هەینی، ٤ی خاکەلێوە، نەشتەرگەریی بۆ کراوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (٢٧٢٢) لانی کەم ٢۶٢ کۆڵبەری کورد کوژراون و بریندار بوون کە لانی کەم ۶ کەسیان بەهۆی تەقینەوەی مین بووە.