تورکیا؛ مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بنەماڵەیەکی پەناخوازی کورد بۆ ئێران

پەیمان میرزایی، پەناخوازی کورد کە ماوەی ٢٣ ڕۆژە لەلایەن پۆلیسی بەڕێوەبەریی پەنابەرانی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە، هاوکات لەگەڵ بنەماڵەکەیدا مەترسی

٧ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٤:١٨


هەنگاو: دووشەممە، ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

پەیمان میرزایی، پەناخوازی کورد کە ماوەی ٢٣ ڕۆژە لەلایەن پۆلیسی بەڕێوەبەریی پەنابەرانی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە، هاوکات لەگەڵ بنەماڵەکەیدا مەترسی و ئەگەری دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پەیمان میرزایی، پەناخوازی کورد لە ماوەی ٢٣ ڕۆژی ڕابردوودا لە کەمپی "ئاک یۆرت گری گوندرمە"ی ناوەندی "ئانکارا"دا دەستبەسەر کراوە و هاوکات لەگەڵ بنەماڵەکەیدا مەترسی و ئەگەری دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.

دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە پەناخوازە لە کاتێکدایە کە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ساڵی ٢٠١۶ لە وڵاتی تورکیا قبووڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیان دراوە و دۆسیەکەیان لە بەشی "بازاسکان"دایە.

پەیمان میرزایی، ڕۆژی دووشەممە، ١۵ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (۶ی مارسی ٢٠٢٣) لەلایەن پۆلیسی بەڕێوەبەریی پەنابەرانی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو بنەماڵەیە لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینییەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیان بەجێ هێشتووە و هەروەها لە کاتی شەڕەکەی داعشدا هەرێمی کوردستان و عێراقیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان کردووەتە وڵاتی تورکیا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە