دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە بەنداوی عەباساوای بانە

تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئەفشین فەلاحی و مەهدی ڕەحیمی، کە لە بەنداوی عەباساوای بانە نوقم ببوون، پاش ١٠ ڕۆژ دۆزرانەوە.

٢٦ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٢:٣٠


هەنگاو: شەممە، ٢۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئەفشین فەلاحی و مەهدی ڕەحیمی، کە لە بەنداوی عەباساوای بانە نوقم ببوون، پاش ١٠ ڕۆژ دۆزرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١۵ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی، تەمەن ٢٢ ساڵ و مەهدی ڕەحیمی، تەمەن ٢٣ ساڵ، لەلایەن تیمێکی فەریاکەوتن لە بەنداوی عەباساوای بانە دۆزراونەتەوە.

تەرمی ئەو دوو لاوە پاش ١٠ ڕۆژ نوقمبوون و بەردەوامیی هەوڵی تیمەکانی فریاکەتنی شاری بانە، سەقز، مەریوان و سنە بۆ دۆزینەوەیان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە.


ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەقز بوون و ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (۶ی ئەپریلی ٢٠٢٣) لە بەنداوی عەباساوای بانە نوقم بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە