بانگکردن و دەستبەسەرکردنی ئارمان مینبەری لە شاری سنە

لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارمان مینبەری، لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بانگ کراوە و پاش ئەوەی کە سەردانی ئەو دادگایە کردووە، دە

١ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٢٢:٣٨


هەنگاو: دووشەممە، ۱ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارمان مینبەری، لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بانگ کراوە و پاش ئەوەی کە سەردانی ئەو دادگایە کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢١ی مەیی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ئارمان مینبەری، خەڵکی گوندی "نییەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، پاش ئەوەی کە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو دادگایە کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە پێشتریش لە ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٣١ی جەنیوەریی ٢٠٢٣)، لە کاتی ڕۆیشتن بۆ سەر کار هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەری و بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفاندوویانە و پاش یەک مانگ ئازاد کراوە.
شایانی باسە کە ئارمان مینبەری، وەرزشوانی بواری کاراتایە و لەو بوارەدا بەردەوام چالاکی بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە