کوژران و برینداربوونی ٤٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ٢٧٢٣دا

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٧٢٣دا (وەرزی بەهار)، لانی

٢ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١١:٥٣


هەنگاو: هەینی، ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٧٢٣دا (وەرزی بەهار)، لانی کەم ٤٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە ٧٧% کۆی حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ٨ کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لەدەست داوە و ٣٦ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش برینداربوون کە دوو کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر١٨ ساڵەوە بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زۆرترین قوربانی لە پارێزگای کرماشان بە ٢٨ حاڵەت تۆمار کراوە. شایانی باسە زۆرترین ژمارەی کوژرانی کۆڵبەران و کاسبکاران بە ٦ حاڵەت لە سنوورەکانی شاری بانە بووە و زۆرترین ژمارەی برینداربوونی کۆڵبەران بە ٢٦ حاڵەت لە سنوورەکانی ناوچەی نەوسوودی شاری پاوە بووە.

هۆکاری کوژران یان برینداربوونی کۆڵبەران و کاسباران:
تەقەکردنی ڕاستەوخۆ: ٣٤ حاڵەت (٤ کوژراو و ٣٠ بریندار) واتە ٧٧%ی کۆی هەموو حاڵەتەکان.
ڕووداوە سروشتییەکان: ٦ حاڵەت (٣ کوژراو و ٣ بریندار) واتە ١٤٪ی کۆی هەموو حاڵەتەکان.
ئەشکەنجە و لێدان و هەروەها لێدان بە ئۆتۆمبێل: ٣ کەس (١ کوژراو و ٢ بریندار) واتە ٧٪ی کۆی هەموو حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ١ کەس واتە ٢٪ی کۆی هەموو حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگان:
پارێزگای ئورمیە: ٢ کەس (١ کوژراو و ١ بریندار).
پارێزگای سنە: ١٤ کەس (٦ کوژراو و ٨ بریندار).
پارێزگای کرماشان: ٢٨ کەس (١ کوژراو و ٢٧ بریندار).

ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە؛
هەنگی سنووری: ٢٧ کەس (٢ کوژراو و ٢۵ بریندار)
هێزەکانی سوپای پاسداران: ٦ کەس (١ کوژراو و ۵ بریندار)
هێزەکانی ئینتزامی: ١ کەس (١ کوژراو).
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە