کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووری نەوسوود برینداربوو

کۆڵبەرێک بەناوی موختاری کویک خەڵکی مەریوان، کەوتە نێو بۆسەی هێزەکانی حکوومەت و دوای ڕاوەدونانی لەلایەن ئەم هێزانەوە لە خاڵی سنووری ملەندوو لە ناوچەی نەوسوو

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١١:٢١


هەنگاو؛ شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێک بەناوی موختاری کویک خەڵکی مەریوان، کەوتە نێو بۆسەی هێزەکانی حکوومەت و دوای ڕاوەدونانی لەلایەن ئەم هێزانەوە لە خاڵی سنووری ملەندوو لە ناوچەی نەوسوود، لە بەرزایی کەوتووەتە خوارەوە بەسەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، (١١ی ژوئەنی ٢٠٢٣) کۆڵبەرێک بەناوی موختار کویک، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی مەریوان، دوای ئەوەی کەوتە بۆسەی هێزەکانی حکوومەت و بەهۆی ڕاوەدوونان و بە دەستڕێژی گوللە، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتە خوارەوە و بەسەختی برینداربوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوکات لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی ئەم کۆڵبەرە، کۆڵی*چەند کۆڵبەرێکی دیکە دوای ڕاودونانیان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

موختار کویک کە خێزاندارە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لەدوای کەوتنە خوارەوەی بۆ نەخۆشخانەیەک لە سنە گواستراوەتەوە.

باری تەندروستیی موختار کویک لە ئێستادا زۆر ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەدا خەوێندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە