گیانی فەرهاد خەلیلزادە چالاکی سیاسیی پەنابەر لە تورکیا، لە مەترسیدایە

فەرهاد خەلیلزادە، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ئورمیە، لە ڕێگەی ئەورووپا و لە وڵاتی تورکیا دەستبەسەر کراوە و وێڕای پەرەگرتنی نەخۆشییەکەی

١٢ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٢٢:٢٧


هەنگاو: هەینی، ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

فەرهاد خەلیلزادە، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ئورمیە، لە ڕێگەی ئەورووپا و لە وڵاتی تورکیا دەستبەسەر کراوە و وێڕای پەرەگرتنی نەخۆشییەکەی ناوبراو، مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێرانی لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرهاد خەلیلزادە، پەنابەری سیاسی نزیک بە ٨ مانگە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی وڵاتی تورکیا دەستبەسەر کراوە و هەنووکەش مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێرانی لەسەرە.

لەم پەیوەندییەدا سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند: ئەو هاووڵاتییە ماوەی ٨ مانگە دەستبەسەر کراوە و ئێستاش کە مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێرانی لەسەرە، بارودۆخی یاسایی ناوبراو ناڕوونە.


شایانی باسە کە فەرهاد خەلیلزادە، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و ماوەی ١٣ ساڵ لە هەرێمی کوردستان چالاکیی سیاسیی هەبووە.


ناوبراو لە ساڵی ٢٧١٣ی کوردییەوە گوشاری هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی و هەوڵی دەستبەسەرکردنی فەرهاد، ئێرانی بەجێ هێشتووە و لە ئێستادا سەرەڕای ئەوەی کە لە یەندیخانەیەکی تورکیادا نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکانی هەیە، هێشتا پشکنین و چارەسەریی پزیشکی بۆ نەکراوە.


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قووڵ لە ئەگەریدیپۆرتکردنەوەی فەرهاد خەلیلزادە بۆ ئێران و ئەگەری ئەشکەنجە و سەپاندنی هەر جۆرە سزایەکی نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی، داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان و بەتایبەت ناوەندەکانی بەتایبەتی پاڵپشتیی پەنابەران دەکات کە بە هانای ئەو پەنابەرەوە بێن و بێدەنگ نەبن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە