بریندارکرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی عێراق

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەناوی حەسەن بورقانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ناوچەی سنووری "چۆمان" بریندارکرا.

١٧ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٨:٣٦


هەنگاو: سێشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەناوی حەسەن بورقانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ناوچەی سنووری "چۆمان" بریندارکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) حەسەن بورقانی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "ئاڵۆت" سەر بە شاری بانە کەوتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی عێراق و برینداربوو.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی عێراق گوللە بەر لاقی ئەم کۆڵبەرە کەوتووە. لە ئێستادا ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری سلێمانی کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە