کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارکانی ئێران لە سنووری بانە

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارکانی ئێران لە سنووری بانە

11:27 - 13 August 2023


هەنگاو: یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی ئەرسەلان ڕەسووڵی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٧ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) ئەرسەلان ڕەسووڵی کۆڵبەری تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرسەلان ڕەسووڵی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و فیشەک بەر سینگی کەوتووە.

هەنگاو زانیویەتی تەرمی ئەرسەلان ڕەسووڵی لە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە ڕاگیراوە.