پیرانشار؛ کۆڵبەرێک لە سەرمادا ڕەقهەڵات
ڕەحمان مەعرووفی، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار، بەهۆی سەرماوە ڕەقهەڵات. ئەمە دووەم
هەنگاو؛ چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
ڕەحمان مەعرووفی، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار، بەهۆی سەرماوە ڕەقهەڵات. ئەمە دووەمین کۆڵبەرە کە لەم حەفتەیەدا بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، تەرمی ڕەحمان مەعرووفی، کۆڵبەری خەڵکی (گەزگەسک) سەر بە شاری پیرانشار، لە سنووری گانپەی ئەم شارە لەلایەن شاخاوانانەوە دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا بۆ داوێنی کوێستانەکان دەگوازرێتەوە.
تەرمی ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٢ ساڵە کە باوکی دوو منداڵ بووە، لە کاتێکدا دۆزراوەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، لە کاتی کۆڵبەریدا لە کوێستان ون بووە و بەهۆی سەرمای سەختەوە گیانی لە دەست داوە.
پێشتر، شەوی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، قەسیم کەریمی، کۆڵبەرێکی کورد تەمەن ٢٣ ساڵە خەڵکی گوندی «فیروزیان» لە نزیک ناوچەی سۆماوبرادۆستی شاری ئورمیە لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری تورکیا بەهۆی سەرماوە گیانی لە دەست دابوو.