برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران

فەردین (نازناوی نادیار) لە سنووری تەتە سەوڵاوا و تاهیر (نازناوی نادیار) لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاس

١١ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٣:٥٩

 

هەنگاو؛ هەینی ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

فەردین (نازناوی نادیار) لە سنووری تەتە سەوڵاوا و تاهیر (نازناوی نادیار) لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١ی مارسی ٢٠٢٤)، فەردین (نازناوی نادیار) خەڵکی گوندی «دەرەکێ» سەر بە شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بۆسەر کۆڵبەران لە سنووری تەتەی هەورامان بریندار کرا.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەممە (٢٦ی فێبریوەری)، تاهیر (نازناوی نادیار) خەڵکی سەلاس باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود لە نزیک شاری پاوە پێی بریندار بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی فێبریوەری لایەنی کەم ٤ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٦٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە