ئارمان غەفووری حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو حوکمە بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.

١٩ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٢:٥٢

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو حوکمە بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئارمان غەفووری، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزگی خەڵکی مەریوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئەو حوکمە بە شێوەی زارەکەی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە.

ئارمان غەفووری ٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ دەستبەسەر و دوای ٥ مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بارمتە ئازاد کرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژی حکوومەت و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران“ حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا ئەو حوکمە دواجار لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە بۆ یەک ساڵ بەندکران کەم کرایەتوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ئارمان غەفووری مانگی ڕەزبەری ئەمساڵیش بە تۆمەتی “تێگدانی ئاسایشی کۆمەڵگا” لە ڕێگای بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی مەریوان دژ بە هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە