بانگ کرانی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز بۆ بەندیخانە

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سەقز کە پێشتر حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بانگ کرا.

٢٠ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠٠:٣٤

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سەقز کە پێشتر حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بانگ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٨ی جۆزەردانی ٢١٧٩/ ٨ی ژوئەنی ٢٠١٩) دادسەرای گشتی شاری سەقز، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری ئەو شارەی لە ڕێگەی نامەیەکەوە، ئاگادار کردووەتەوە  کە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانە بناسێنێت.

لەو نامەیەدا هاتووە، لە ماوەی ٥ رۆژی دەبێت خۆی بە بەندیخانەی بناسینێت و ئەگەر ئەو کارە نەکات فەرماندی دەستەنسەر کردنی دەردەچێت.

عوسمان ئیسماعیلی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دادگای شۆرشی شاری سەقز بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی لێدوان بۆ میدیا بیانییەکان، حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە