تاران؛ فواد فەتحی چالاکی کرێکاری کورد سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

فواد فەتحی چالاکی کرێکاریی کورد و خەڵکی سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران، سزای چوار ساڵ بەندکرانی لەگەڵ هەندێک سزای دیکە بەسەردا سەپێندرا.

٢٣ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٠:٤١


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

فواد فەتحی چالاکی کرێکاریی کورد و خەڵکی سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران، سزای چوار ساڵ بەندکرانی لەگەڵ هەندێک سزای دیکە بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەو دوایییانەدا فواد (سیرووس) فەتحی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەفشاری بە تۆمەتی "کردەوەی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی" و "ئەندامبوون لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران" سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ئەو سزا ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەز بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرابوو.

بەپێی ئەو سزا فواد فەتحی بێجگە لە چوار ساڵ بەندکران سزای وەکوو قەدەغەکردنی چوونە دەرەوە لە ئێران بۆ ماوەی دوو ساڵ و قەدەغەبوونی ئەندامبوونی لە گرووپ و ڕێکخستنە سیاسی و کۆمەلایەتییەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ و قەدەغەبوونی نیشتەجێبوونی لە شاری تاران و دەورووبەریدا بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەردا سەپێندرا.


فواد فەتحی ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەرکرا.

شایەنی باسە کە فواد فەتحی پێش ئەوەش، بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەژێر لێپرسینەوە داندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە