کەرەج؛ سەعید یووزی چالاکی کرێکاری کورد جارێکی دیکە دەستبەسەرکرا

سەعید یووزی چالاکی کرێکاری کورد و خەڵکی شاری کامێران و لە ئەندامانی کۆمیتەی بەدواداچوونی سازکردنی دامەزراوە کرێکارییەکان لەلایەن هێزە ئەمنیی

١١ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٤:٢٠


هەنگاو؛ دووشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سەعید یووزی چالاکی کرێکاری کورد و خەڵکی شاری کامێران و لە ئەندامانی کۆمیتەی بەدواداچوونی سازکردنی دامەزراوە کرێکارییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کەرەج دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، سەعید یووزی، چالاکی کرێکاری خەڵکی گوندی "وێزیەر" سەر بە شاری کامێران و دانیشتووی کەرەج لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی سەعید یووزی لە ماڵەکەی خۆیدا لە فەردیسی کەرەج لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەنجامدراوە و بەشێک لە کەرەستەکانی ناوبراو وەکوو مۆبایلەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

سەعید یووزی، کۆتایییەکانی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧١٦ لە شاری سنە دەستبەسەرکرا و لە ئاکامدا لە ڕۆژی ٣ی بانەمەڕی ساڵی ٢٧١٧، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازادکرابوو.

ئەو چالاکە کرێکارییە، کۆمیتەی بەدواداچوونی سازکردنی دامەزراوە کرێکارییەکان بووە و هەتا ئێستا چەند جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگکراوە و دەستبەسەرکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە