خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری کورد، سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا

خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بۆ ماوەی یەک مانگ دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای یەک ساڵ

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢١:١٥

 

هەنگاو؛ هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بۆ ماوەی یەک مانگ دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دوایییانەدا خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی حکومەت، سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.

خەبات دێهدار ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ئەمساڵ لەگەڵ براکەی ڕامیار دێهدار، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەرکران و دوای یەک مانگ، لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەر بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادوەرییەکەیان ئازادکران.

شایەنی باسە کە خەبات دێهدار، لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی پێشووشدا لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە