بانگکرانی وریا غەفووری دوای کاردانەوەی بە نیسبەت لێدوانێکی جەواد زەریف

هەنگاو: وریا غەفووری یەکێک لە یاریزانانی بەناوبانگی تۆپی پێ و ئەندامی یانەی ئیستقلالی تاران دوای کاردانەوەی بە نیسبەت لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئێران لە

٣٠ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٢:٠٨

 

هەنگاو: وریا غەفووری یەکێک لە یاریزانانی بەناوبانگی تۆپی پێ و ئەندامی یانەی ئیستقلالی تاران دوای کاردانەوەی بە نیسبەت لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ فەلستین و  حیزبوڵڵا، لەلایەن فدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتەوە بانگ کرا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، رۆژی دووشەممە(٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ فێوریەی ٢٠١٩) وریا غەفوری یاریزانی کوردی یانەی ئیستقلالی تاران لەلایەن حراسەتی فدراسیۆن تۆپی پێی ئێرانەوە بانگ کرا و و ئەو جۆرەی میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە لەوانەیە چەند جاری دیکەش بانگ بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەل ئەنجام بدرێت.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لیدوانێکدا وتویە“ئێمە شانازی دەکەین بە بۆنەی خەڵکی فلستین لەژێر گوشاردان“

وریا غەفوری لە وڵامدا لە ستۆری ئینستاگرامدا نوسیویە: ”ئێمە لە ژێر فشاردانین، ئەوە خەڵکی ئاسایین کە لە ژێر گوشاردان“.

بانگکرانی وریا غەفوری دوای ئەوەیکە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردو، پەیامنێری دەنگ و ڕەنگی ئێران لە وریای پرسی کە تۆ پۆستی سیاسیت داناوە، ئایا لە ئاکامەکانی ناترسی؟

وریا لە وڵامدا وتی کە بەو قسانە خوێ لە سەر برینی خەڵک دەکەن و ئەوە قسەی راستیە کە من کردوومە، بۆچی بترسم.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە