بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک کە باوکی پێنج منداڵ بوو

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار بە ناوی ڕەحمان مام خزری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە کاتێک.

٢٧ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:١٥


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار بە ناوی ڕەحمان مام خزری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە کاتێکدا لە سنووری بانە کۆڵبەری دەکرد، کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە، دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە بە هۆیەوە ڕەحمان مام خزری پێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گولە بەر پشت و سەری ڕەحمان مام خزری کەوتووە.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە ڕەحمان مام خزری خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە