بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی ئەو شارە بریندار کرا.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٤:٢٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی ئەو شارە بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.

لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی ئەیووب حوسێنی کوڕی عەتا بە سەختی بریندار بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی لانیکەم ١٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون یان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە