کوژران و بریندار بوونی ۱۵ کۆڵبەر لە مانگی ئۆکتۆبری ۲۰۲۰ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١١ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٩:٤٥

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٧٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٤ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١١ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە و ئورمیە تۆمار کراوە کە هەر کامەیان ٦ حاڵەت بووە.

هەروەها، دوو کۆڵبەریش کە برا بوون بە تەقەی هێزەکانی تورکیا بوونەتە قوربانی.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٣ حاڵەت (٣ کوژراو و ١٠ بریندار) کە دەکاتە ٨٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ کوژراو ) کە دەکاتە ۶.۵٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتان: ١ حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتەن ۶.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٦ حاڵەت ( ٢ کوژراو ٤ بریندار).
پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ٤ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت ( ٣ بریندار ).


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە