بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی ئورمیە

هەنگاو:کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٤ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٥:١٤

 

هەنگاو:کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێكی خەڵکی ئورمیە لە بەرزاییەکانی دالانپەڕی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارکانی ئێران بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە گەنجە”مامش عەلیزادە” دانیشتویی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە ڕاگەیەندراوە  کە پشتی بە تووندی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی ئورمیە و باری توندروستی ناجێگیرە.

هەروەها هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستیان بەسەر کەل و پەلی ژمارەیەک لەکۆڵبەران گرتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە