برینداربوونی کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی سەلاسی باوەجانی ، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور بریندار بوو.

٢٢ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٩:٣٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی سەلاسی باوەجانی ، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور بریندار بوو.

بەگوێرە راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە، ٢١ی بەفرنباری ٢٧٢٠( ١٠ی ژانوویەی ٢٠٢١،) هێزەکانی سەرسنووری جێگرتوو لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان، کۆمەڵێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕیژی گوللە و کۆلبەرێک بەو هۆیەوە بریندار بوو. 

هەواڵنێری هەنگاو لە نەوسوود رایگەیاند کە شوناسی ئەو کۆڵبەرە بریندارە "عیرفان عەزیزیانی" کوڕی محەممەد ساڵەح و خەڵکی سەلاسی باوەجانییە.

 ئەو کۆڵبەرە سەرشانی گوللەی راستەوخۆی بەرکەوتووە و بۆ ناوەندێکی چارەسەریی پزیشکی لە پاوە بەڕێ کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لانیکەم ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٥٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٨١ کەسیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە