بورهان کەمانگەر لە بەندیخانەی کامێران لێوی خۆی دوورییەتەوە

هەنگاو: بورهان کەمانگەر، چالاکای مەدەنی خەڵکی کامیاران لە بەندی خانەی ئەو شارە لێوەکانی دووریەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە.

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٠:٤٤


هەنگاو: بورهان کەمانگەر، چالاکای مەدەنی خەڵکی کامیاران لە بەندی خانەی ئەو شارە لێوەکانی دووریەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بورهان کەمانگەر، چالاکی مەدەنی و یەکێک لە ئەندامانی گرووپی مۆسیقای “کۆڕاڵ“ی شاری کامیاران، لە ڕۆژی دووشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، لە بەندیخانەی ئەو شارە لێوی خۆی دووریەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێ ڕێزی کردنی ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەکەی و ڕێگری ئەو ناوەندە ئەمنییە لە جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگا کە مافی مرەخەسی بە ناوبراو داوە، بەڵام ئیتلاعات ڕێگیری دەکات، لێوەکانی دووریەتەوە.

بورهان کەمانگەر ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠١٩)ی ئەمساڵ لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی کامیاران دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


ناوبراو، ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”سەعیدی“ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئەو حوکمە دواتر لە لایەن دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

بورهان کەمانگەر سەر ئەنجام ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٨ی مارسی ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی کامێران گوازرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە