بورهان کەمانگەر بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: بورهان کەمانگەر، چالاکای مەدەنی خەڵکی کامیاران کە لەلایەن دەزگای دادوەرییی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی

٤ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٣:١٠


هەنگاو: بورهان کەمانگەر، چالاکای مەدەنی خەڵکی کامیاران کە لەلایەن دەزگای دادوەرییی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٨ی مارسی ٢٠٢٠)، بورهان کەمانگەر، چالاکی مەدەنی و یەکێک لە ئەندامانی گرووپی مۆسیقای “کۆڕاڵ“ی شاری کامیاران، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازراوەتەوە.


بورهان کەمانگەر، ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕسی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”سەعیدی“ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئەو حوکمە دواتر لە لایەن دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

بورهان کەمانگەر ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠١٩)ی ئەمساڵ لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی کامیاران دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە