بۆ ئازادی کاتی هیدایەت پەشام داوای یەک میلیارد بارمتە کراوە

هەنگاو: بە مەبەستی ئازادی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە لە کۆتایی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراب

٤ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٠:٠٤

 

هەنگاو: بە مەبەستی ئازادی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە لە کۆتایی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، داوای بارمتەی یەک میلیارد تمەنی کراوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردودا هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “هیدایەت پەشام” لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گوازراوەتەوە و بە مەبەستی ئازادکردنی کاتی ناوبراو داوای بارمتەی یەک میلیارد تمەنی کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی هیدایەت پەشام ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەزەڵوەر(٢٥ی ئۆکتۆبر) لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە توانیویانە لەگەڵ ناوبراو یەکتری ببینن.

هیدایەت پەشام ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دوای حەوتوویەک ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی پیرانشار بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گوازراوەتەووە.

ناوەندە ئەمنییەکان هیدایەت پەشامیان بە هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە