بە شوودانی زۆرەملێ خۆکوشتنی کچێکی لاوی لێکەوتەوە

هەنگاو: کچێکی خەڵکی پیرانشار دوای بە شوودانی زۆرەملێی، هەوڵی خۆکوشتنی داو گیانی لەدەست دا.

٢٥ خەرمانان ٢٧١٨، ١٣:١٢

 

هەنگاو: کچێکی خەڵکی پیرانشار دوای بە شوودانی زۆرەملێی، هەوڵی خۆکوشتنی داو گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە (٢٤ی خەرمانان ٢٧١٨/ ١٥ی سپتامبر ٢٠١٨) کچێکی گەنجی بە ناوی عایشە گوڵمحەمەدی  تەمەن ١٥ ساڵ ،کچی قادر و خەڵکی ئاوایی گردەگ سپیانی پیرانشار، لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە دو هەفتە پێش لەگەڵ دانیشتویەکی پەسوێ (گوندێکی پیرانشار) ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند ئایشە بە زۆر بە شوو درابوو و هەر ئەوە بووە هۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە