خۆکوژیی سەربازێکی کورد لە بنکەیەکی سەربازیی شاری عەجەبشێر

سەربازێکی کورد و خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی خالق ئەحمەدنژاد، لە کاتی تێپەڕاندنی ماوەی سەربازیی زۆرەملێ لە پادگانی سەربازیی "عەجەبشێر"ی سەر بە پارێزگای ئا

٣ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٠٩:٣٢


هەنگاو: شەممە، ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

سەربازێکی کورد و خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی خالق ئەحمەدنژاد، لە کاتی تێپەڕاندنی ماوەی سەربازیی زۆرەملێ لە پادگانی سەربازیی "عەجەبشێر"ی سەر بە پارێزگای ئازەربایجان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٣١ی جۆزەردانی ٢٠٢٣، خالق ئەحمەدنژاد، دانیشتووی گوندی "گامیشگۆلی"ی سەر بە شاری بۆکان، لە بنکەیەکی سەربازیی شاری عەجەبشێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەربازە کوردە لەناو یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی شاری عەجەبشێر بەو چەکەی لە کاتی خزمەتکردنی زۆرەملێی سەربازیدا پێی بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تاکوو ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی ناڕوونە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣ سەربازی کورد لە شارەکانی ئورمیە، قەسری شیرین و عەجەبشێر لە کاتی خزمەتکردنی زۆرەملێی سەربازیدا کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە