خۆکوشتنی سەربازێکی کوردی خەڵکی تیکاب لە سەربازگەی ئەرتەش لە سەردەشت

سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی ئەشکان ڕەحیمی، لە کاتی تێپەڕاندنی ماوەی سەربازیی زۆرەملێ لە بنکەیەکی

٢٣ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٣:٥١

 

هەنگاو: شەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی ئەشکان ڕەحیمی، لە کاتی تێپەڕاندنی ماوەی سەربازیی زۆرەملێ لە بنکەیەکی سەربازیی ئەرتەش لە شاری سەردەشت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٢ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، ئەشکان ڕەحیمی، خەڵکی شاری تیکاب لە بنکەیەکی سەربازیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەردەشت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سەربازە کوردە بە چەکە سازمانییەکەی تەقەی لە خۆی کردووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە کە هەنگاو سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ وردەکاریی هۆکارەکانی خۆکوشتنی ئەم لاوە کوردەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە