بەهۆی کارشکێنی دەزگای دادوەرییەوە محەمەد ئەمین ئاگووشی دەبێ ٨ مانگی دیکە لە بەندیخانە بمێنێتەوە

هەنگاو:بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی تەورێز ڕاگیراوە، دوایی ١٠ ساڵ بەندکران بە هۆی کارشکێنی دەزگایی داوەریی، دەبێت ٨

٢١ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٣:٢٥

 

هەنگاو:بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی تەورێز ڕاگیراوە، دوایی ١٠ ساڵ بەندکران بە هۆی کارشکێنی دەزگایی داوەریی، دەبێت ٨ مانگی دیکە لە بەندیخانە بمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، محەممەد ئەمین ئاگووشی، بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی پیرانشار کە دوایی ١٠ ساڵ بەندکران، سەرەڕایی کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمەکەی، بە کارشکێنی بەرپرسانی دەزگای دادوەیی تەورێز، ٨ مانگی دیکە دەبێ لە بەندیخانە بمێنێتەوە.

ماوەی حوکمی ١٠ ساڵەی محەممەد ئەمین ئاگووشی لە ڕێکەوتی ١٢ گەلاوێژ کۆتایی دێت و دەبێت ئازاد بکرێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بەر لە دورخرانەوە ٨ مانگ لە بەندیخانە دەستبەسەر بووە، بەلام دادوەر و قازی پەروەندەکەلە ئورمیە دەڵێن ئەم ٨ مانگە لەسەر حوکمی محەممەد ئەمین هەژمار ناکرێ و دەبێت  ٨ مانگی دیکە لە بەندیخانە بمێنێتەوە.

محەممەد ئەمین ئاگووشی لە ساڵی ١٣٨٦ بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاری بۆ 

 هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و بە تۆمەتی دژایەتی خودا سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

 

ئەم حوکمە لە ساڵی ١٣٨٩ بۆ ١٠ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە و حوکمەکەی گۆڕدرا.

ناوبراو لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەی ئورمیە، زاهیدان و تەورێز ماوەی بەندکرانەکەی تێپەر کردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە