بەڕێوەبەری کاناڵێکی تێلگرامی دەستبەسەر و کاناڵەکەی سڕدرایەوە

هەنگاو:ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، بەڕێوەبەری یەکێک لە کاناڵە تێلێگرامییەکانی ئەو شارەی بانگهێست و

٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١١:٣٨

 

هەنگاو:ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، بەڕێوەبەری یەکێک لە کاناڵە تێلێگرامییەکانی ئەو شارەی بانگهێست و دوایی چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ناچاریان کردووە کاناڵەکەی بسڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، محەممەد خرەد یەکێک لە چالاکانی میدیای و بەرپرسی کاناڵای تێلێگرامی”دەنگی خانێ” یان بانگهێشت و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات ئەو چالاکەی ناچار کردووە کە کاناڵەکەی بسڕێتەوە.

 ئەو کاناڵە نزیک بە ٢٠هەزار ئەندامی هەبوو و کەمو کۆڕییەکانی لە ئاستی شاری پیرانشار ڕووماڵ دەکرد.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە