تۆپبارانی کۆساڵان و کوژرانی سەربازێک لە سەردەشت

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی سپای پاسداران چەندین جار بەرزاییەکانی کۆساڵانیان تۆپباران کردووە و هاوکات سەربازێکیش لە شاری سەردەشت کوژراوە.

٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:١٤

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی سپای پاسداران چەندین جار بەرزاییەکانی کۆساڵانیان تۆپباران کردووە و هاوکات سەربازێکیش لە شاری سەردەشت کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢٩ی ژوئیەی ٢٠١٩)، تۆپخانەکانی سپای پاسداران چەندین جار بەرزاییەکانی کۆساڵان بە تایبەت هەوارگەی ژونێ لە نزیک دگاگا و ڕواریان تۆپباران کردووە.

ڕۆژی هەینی لەو شوێنە تێکهەڵچوونێک لە نێوان سپای پاسداران و گریلاکانی پژاک هاتبووە ئاراوە کە کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسدارانی لێکەوتبووە.

لەلایەکی دیکە و هاوکاوت، لە شاری سەردەشت سەربازێکی خەڵکی شاری هەمەندان بە ناوی ”هادی عەلی نەقی“ لە ئەنجامی تێکەڵچوونێکی چەکداریدا کوژراوە.

میدیاکانی سپای پاسداران ڕایانگەیاندووە کە ئەو سەربازە لەلایەن  کەسانێکەوە کە ئەوان بە قاچاخچی ناویان هێناوە کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە